به‌به‌ڵگه‌وه : وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مێژووى نه‌ته‌وه‌ى توركمان ده‌خاته نێو پرۆگرامى خوێندنه‌وه
له نووسراوه‌كه‌دا كه به ژماره 5487 له 17/ 4/ 2017 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ستكه‌وتووه، هاتووه :" نووسراوتان ژماره 124 له 8/1/2017 تایبه‌ت به نووسینه‌وه‌ى مێژووى توركمان بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته پرۆگرامى خوێندن له قوتابخانه توركمانییه‌كان، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕه‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره له به‌ر ئه‌وه‌ى ناكرێت جیاكارى له مێژووى كوردستان بكرێت، مێژووى هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له كوردستان بریتییه له مێژووى كوردستان، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده شانازى به مێژووى هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین".
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، " له كۆنفرانسی 22/11/2016 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك هه‌بوو یه‌كێك له ڕاسپارده‌كانى كۆنفرانس بریتییه له پێداچوونه‌وه‌ى بابه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌كرێت له‌كاتى پێداچوونهوهكه پێكهاته‌ى توركمانه‌كان به‌گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانیان و كه‌سایه‌تى ڕۆشنبیر و نووسه‌ره‌كانیان هاوكارمان بن به ناردنى پێشنیازیان بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته نێو پرۆگرامى خوێندن و هه‌موو منداڵانى كوردستان مێژووى گشت پێكهاته‌كان بخوێنن به‌بێ جیاوازى".
bas news-
