پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (24)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش
به‌بۆنه‌ی (24)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكهكهتان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوهودهستهی باڵاوئهندامانتان ده‌كه‌ین، هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له كاروچالاكییهكانتان بۆ زیاتر پێشخستن وخزمهتگهیاندن به بنه‌ما ره‌سه‌ن و راسته‌قینه‌كانی كوولتوریی و رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان.
دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیمان، پێویستیه‌ك وده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو بۆ گهشانهوهوناساندن و به‌رزراگرتنی تایبه‌تمه‌ندێتی كوولتوری ئێزدیاتی، وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگای رۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدیان سهریههڵداولهسهر ده‌ستی ده‌سته‌بژێرێكی رۆشنبیری ئیزیدیان پێكهات و رۆڵی به‌رچاوی خۆی له‌و بواره‌دا بینیوه.
به‌ڕێزان ..
بێگومان وه‌ك هه‌میشه پاڵپشتی تهواووبهردهوامی ماددی ومه‌عنه‌وی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كوولتوری ره‌سه‌نی ئێزدیاتی و په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پته‌وكردنی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌سایه‌ی سیسته‌می دیموكراسی و سه‌قامگیریی له هه‌رێمدا، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجە هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌پێناو به‌رگریكردن له خاك و نیشتمانه‌كه‌مان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنانه‌ی به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی و هه‌وڵ و هیممه‌ت وقوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خۆراگری رۆڵه وه‌فاداره‌كانی گه‌له‌كه‌مان هاتونەتە دی، له‌وانه‌ش رزگاركردنه‌وه‌ی شنگال، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی وسه‌قامگیریی یه‌كجاره‌كی بۆ ناوچه‌كه.
هیواخوازین (24)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش، زیاتر هه‌وێنی قووڵبوونه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و یه‌كڕیزی بێ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان و داكۆكیكردن له مافه ره‌واكانمان.
جارێكی دیكه پیرۆز بێت(24)یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
۱۱/٥/۲٠۱۷
