سلێمانى.. هاووڵاتییه‌ك كوژرا و بكوژیش به باوكى خۆى گوتووه فڵان كه‌سم كوشت
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، ڕاى گه‌یاند : " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 11/ 5/ 2017 له گه‌ڕه‌كى كانى كورده‌ى شارى سلێمانى، هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 36 ساڵ به‌ناوى (ئ.ه.ق) له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا كوژرا".
به‌پێی زانیارییه‌كانى پۆلیسی سلێمانى، وه‌ك گوته‌بێژه‌كه گوتى :" بكوژه‌كه ته‌مه‌نى 21 ساڵه و پاش ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه په‌یوه‌ندی كردووه به باوكییه‌وه و گوتویه‌تى فڵان كه‌سم كوشتووه بڕۆن هه‌ڵیگرنه‌وه با بۆگه‌ن نه‌كات".
هه‌روه‌ها گوتیشی :" له وه‌ڵامدا باوكیشی پۆلیسی له ڕووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى پۆلیس و به‌ڵگه‌ى تاوان گه‌شتونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه".
گوته‌بێژى پۆلیسی سلێمانى، ڕوونیكرده‌وه، كه بكوژه‌كه پێشینه‌ى دیكه‌شی له دادگا هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن و له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى 406 له یاساى سزادانى عێراقی فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه و له‌ئێستادا تیمه‌كانى پۆلیس سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به‌دوایدا بۆ ده‌ستگیركردنى.
باس‌نیوز
