"لە رەمەزاندا، ماددە سەرەكییەكانی خواردن بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت"
(نەجیبە نەجیب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئێمە بەدواداچوونمان بۆ نەھاتنی بەشەخۆراكی مانگانەی ھاووڵاتیان كردووە و، وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش باسیان لەوە كرد، لەبەرئەوەی بوودجەیەكی كەمیان بۆ دابین دەكرێت، بۆیە ناتوانن ھەموو ماددەكان مانگانە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بكەن، هەر ئەمەیش ھۆكاری دواكەوتنی بەشەخۆراكی مانگانەی ھاووڵاتیانە."
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، "وەزارەتی بازرگانی ھەموو ئامادەكارییەكی كردووە كە بۆ مانگی رەمەزان ھەموو ماددە سەرەكیەكانی خواردن دابەش بكەن، وەكو شەكر، ڕۆن، برنج و ئارد، چونكە ئەو ماددانە زۆر پێویستن بۆ خەڵكی لە مانگی رەمەزاندا".
(نەجیب) دەشڵێت، ئەو ماددە خۆراكیانەی لە مانگی رەمەزاندا دابەش دەكرێن، ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
kdp-
