نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٧ دۆلار و ٥٨سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە ٥٨ دۆلار.
ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کۆتایی دێت.
هاوکات بڕیارە ڕێکخراوی ئۆپێک لە ٢٥ی ئایاردا، کۆبوونەوەیەک بکات بۆ دیاریکردنى سیاسیەتى ڕێکخراوەکە بۆ نیوەى دووەمی ئەمساڵ.
