گۆڕان داوای خۆ یەکلاییکردنەوە لە یەکێتی دەکات
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، ڕایگەیاند: "بەشێک لە دەسەڵاتەکان لە پارێزگای سلێمانی لە دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دایە، پێویستە یەکێتی خۆی بۆ ئێمە یەکلای بکاتەوە، بۆ ئەوەی ئێمەش بزانین چی بکەین، چونکە ئێستا لە سلێمانیدا ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەبینێت و لە ھەولێریش لەگەڵ حکوومەتدایە".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: "گرنگ نییە، کە چ کەسێک لە پۆستی پارێزگادا دادەنرێت، بەڵکو ئەوە گرنگە کە گۆڕانکاری لە دەسەڵاتەکانی پارێزگای سلێمانیدا بکرێت، چونکە ئێستا ھەر کەسێکیش بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت، تەنیا شکڵ و شێوەی دەبێت نەک دەسەڵات".
ئەوەشی روون کردەوە: "بۆ ھەر پارێزگایەک سێ شت گرنگە، ئەویش زانینی داھاتی پارێزگاکە، چۆنیەتی خەرجکردنی و ئاسایشی شار، بەڵام ھیچ یەکێک لەو دەسەڵاتانە لەدەستی پارێزگاردا نییە، بۆیە ئەو بابەتە بەھیچ شیوەیەک چارەسەر ناکرێت".
باسنیوز
