خۆراکی ئامادە بۆ ٩٢١ خێزان لە کەمپەکانی دیبەگە دابین دەکرێت

خۆراکی ئامادە بۆ ٩٢١ خێزان لە کەمپەکانی دیبەگە دابین دەکرێت


دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پێداویستی خۆراکییان بۆ ٩٢١ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.



رێکەوتی ٩/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی خێرخوازییان لە کەمپەکانی دیبەگەدا بەڕێوەبرد، لە چالاکییەکەدا ٩٢١ خێزانی ئاوارە پارسێلی خۆراکی ئامادەیان بۆ دابین کرا.



کەمپەکانی دیبەگە پێک دێن لە ھەرسێ کەمپی (دیبەگە ١، دیبەگە ٢، دیبەگە یاریگا) سەرجەم ھەرسێ کەمپەکە ٣٧٢٦ خێزانی ئاوارە لە خۆ دەگرن.
PAYAMNER-
Top