كه‌نه‌دا نزیكه‌ى 1000 كوردى ئێزدی وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت
له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى نیشته‌جێكردنى زیانلێكه‌وتووان و قوربانیانی ده‌ست ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه‌نه‌دا نزیكه‌ى 1000 كوردى ئێزدی وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.
له دیدارێكى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ڕۆحانى ئێزدی و شاندێكى كه‌نه‌دى كه له گه‌وره فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى كۆچى كه‌ندی پێكهاتبوو له‌گه‌ڵ "ئه‌مینه تادكۆڤگ" به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق و سووریا و " بۆڵ گاریۆ" هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى كه‌نه‌دا له باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له عێراق، " تادكۆڤگ" ڕای گه‌یاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له كه‌نه‌دا ده‌ستیان كردووه به نیشته‌جێكردنى ئێزدییه‌كان و ئه‌و په‌یمانه‌یان به جێگه‌یاندووه كه به ئێزدییه‌كانیان داوه، گوتیشی :" تا مانگى شوباتى ڕابردوو نزیكه‌ى 54 ئێزدییان له‌وانه‌ى چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردوون، گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا".
په‌یامنێری (باس‌نیوز) كه ئاگادارى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌سه‌ر زارى ئه‌و به‌رپرسه كه‌نه‌دییه ئه‌وه‌ى گواسته‌وه، :" په‌نابه‌ره ئێزدییه‌كان به‌سه‌ر چوار شاردا دابه‌شكراون، گرنگترینیان شارى تۆرینتۆى پایته‌خته، هه‌موو پێداویستییه‌كیشیان بۆ دابین كردوون".
له باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو، ئه‌مینه تادكۆڤگ، گوتى :" سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه كاتى ده‌وێت، به‌ڵام دوو ئه‌ركمان هه‌یه و هیواخوازین تا كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانین 1000 ئێزدی بگه‌یه‌نینه كه‌نه‌دا".
له 3ى ئابى 2014، ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش له شنگال و ده‌وروبه‌رى تاوانى گه‌وره‌ى به‌رامبه‌ر كوردانى ئێزدی ئه‌نجام دا و جگه له ڕفاندنى هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵ، چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژى دژ به پیاوان و گه‌نجانى ئێزدی ئه‌نجام دا، هه‌ر بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاساییه‌كان، تاوانه‌كانى دژ به كوردانى ئێزدییان به جینۆساید ناساند.
ئه‌وانه‌ى كه سوودمه‌ند ده‌بن له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌نه‌دا، وه‌ك به‌رپرسه كه‌نه‌دییه‌كه ڕوونی كرده‌وه، " هه‌موو قوربانییه‌كى ده‌ستى داعشه، به‌ڵام زیاتر ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه ده‌گرێته كه قوربانى ده‌ستى ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، هاوسه‌ركانیش ده‌به‌ین".
هه‌روه‌ها گوتیشی:" هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشتیوانیى ده‌روونی و چاودێریی پزیشكی‌یان بۆ دابین بكه‌ین، له‌گه‌ڵ تۆماركردنى منداڵه‌كان له قوتابخانه‌كانى كه‌نه‌دا و به‌شداریپێكردنیان له خوله‌كان بۆ فێربوونى زمانى ئینگلیزی، هه‌روه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاریان بۆ بدۆزینه‌وه".
له وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا كه ئایا ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌توانن له كه‌نه‌دا ده‌ست به داب و نه‌ریتی خۆیانه‌وه بگرن و پارێزگارى له كلتوورى خۆیان بكه‌ن، به‌رپرسه كه‌نه‌دییه‌كه، له وه‌ڵامدا گوتى :" كه‌نه‌دا وڵاتێكى فره شارستانییه، به پێویستی نازانێت كلتوورى خۆى به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بسه‌پێنێت، زۆرێك له گه‌لانى دیكه له كه‌نه‌دا په‌یڕه‌وى داب و نه‌ریتی خۆیان ده‌كه‌ن و هاووڵاتى كه‌نه‌دیشن".
لاى خۆیه‌وه، جه‌لال حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندى، ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ڕۆحانى ئێزدییان، هیواى خواست كه‌نه‌دا پێشوازی له ژماره‌یه‌ك زیاتر له ئێزدییان بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌دان ئافره‌ت و منداڵه‌ى كه له ده‌ست داعش ڕزگاریان بووه و ئه‌وانه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان زیانیان پێگه‌یشتووه.
bas news-
