هێلیكۆپته‌رێك لە شاری دێرسم دەكەوێتە خوارەوە

هێلیكۆپته‌رێك لە شاری دێرسم دەكەوێتە خوارەوە
ئەمڕۆ هێلیكۆپته‌رێك لە گوندێكی شاری دێرسمی باكووری كوردستان كەوتووەتەوە خوارەوە، لەمبارەوە موسلیم تۆسون سه‌رۆكی شاره‌وانی پولوموری دێرسم رایدەگەیەنێ گوندنشینان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ 1-2 جار خولاوه‌ته‌وه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.


سه‌رۆكی شاره‌وانی پولوموری دێرسم ئاشكرای كردووە كە گوندنشینان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ یەک دوو جار خولاوه‌ته‌وه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌. پاشان هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ دووباره‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ فڕین و چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌ودای بینین.


تۆسون باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ ده‌وروبه‌ری سەعات 11:40 له‌ شارۆچكه‌ی پولوموری دێرسمه‌وه‌ هه‌ڵساوه‌ و پاش 10 خوله‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا پچڕاوه‌، كه‌ 12 سه‌رنشینی له‌ناودا بووه‌ و ئیستەش كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی سەرنشینانی درێژه‌ی هه‌یه‌.


موسلیم تۆسون راشیگه‌یاند كه‌ خەڵك له‌ گوندی كۆجاته‌په‌وه‌ به‌شداری له‌ كاره‌كاندا كردووه‌، به‌ڵام پێی وایه‌ له‌و گونده‌وه‌ ئۆتۆمبێل ناتوانێت بگاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كۆپته‌ره‌كه‌ی تێدا كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌.


تۆسون گوتی "دانیشتوانی گونده‌كه‌ ده‌ڵێن كۆپته‌ره‌كه‌ یه‌ك دوو جار خولاوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام بووه‌ له‌ رۆیشتن و له‌چاو ون بووە. خه‌ڵكه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ نزم بووه‌ته‌وه‌ و دواتر دووباره‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌. پشتی گوندی كۆجاته‌په‌ شارۆچكه‌ی ئۆڤاجكه‌. له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیمه‌كه‌ و خه‌ڵكی گونده‌كه‌دا له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێین. به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ ده‌چین كه‌ پێشبینی ده‌كرێت كۆپته‌ره‌كه‌ی تێدا كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌."


تۆسون رایگەیاند کە لە ناوچەکە باران باریەوە و گوتی "تەمێکی زۆر لە ناوچەکە هەیە، ئێستا رەشەبای نییە. ناوچەکە بەردەڵانە، هێشتا بەفری پێوەیە. گرێدەر و چەندین ئامێری تر کاری لێ دەکەن. رێگاکە داخراوە. هەوڵ دەدەین بە ئۆتۆمبێلی زەویوزارەکان رێگاکە بکەینەوە. ٧-٨ برادەری شارەوانی بەشداری کارەکان دەبن. هەر بۆیە زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی بەشدارن لە هەوڵەکانی رزگار کردن و بەدوا گەڕان. رێگایەک هەیە لەنێوان ئۆڤاجک و ئەو ناوچەیەی خەلک بۆ ئاژەڵداری بەکاری دەهێنن. لەرێی شۆڤڵەوە هەوڵ دەدەین ئەو رێگایە بکەینەوە. ئەگەر ئەوێ بکەینەوە، دەتوانین بە ئۆتۆمبێل شوێنی هەلیکۆپتەرەکە بدۆزینەوە. یەک مەتر بەفر لەناوچەکە هەیە، لەهەندێک ناوچەیدا رەشەبا هەیە.
bas news-
Top