خورماتوو.. ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دووه‌م بۆ پیاوانی هه‌رێم به‌رده‌وامه
به‌رپرسی ژووری پارێزه‌رانى خورماتوو، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه هاتنی پیاوانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دادگای خورماتوو، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دووه‌م به‌رده‌وامه.
ئه‌حمه‌د حه‌مید، به‌رپرسی ژووری پارێزه‌رانی خورماتوو، " به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دووه‌م و سێییه‌م، مانگانه زیاتر له 10 پیاو له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێنه دادگای خورماتوو".
ڕوونیكرده‌وه، كه هۆكارى چوونى ئه‌و پیاوانه بۆ دادگاى خورماتوو، به هۆی ئه‌وه‌یه له دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان، دادوه‌ری بارى كه‌سی، به بێ ئاماده‌بوونی ژنی یه‌كه‌می، گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌و پیاوانه ئه‌نجام نادات.
به‌رپرسی ژووری پارێزه‌رانى خورماتوو، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له ساڵی 2008 دا په‌رله‌مانی كوردستان، مافی فره‌ژنی سنوردار كرد و چه‌ند مه‌رجێكى بۆ دانا ، كه دوو له‌و مه‌رجه‌كانه، پێویسته ڕه‌زامه‌ندی ژنی یه‌كه‌می له سه‌ر بێت، یان ژنه‌كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بێت، بۆیه به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه رێگه به پیاوان نادرێت له دادگاكانى هه‌رێمی كوردستان ژنی دووه‌م و سێیه‌م بهێنرێت.
گوتیشی :" له‌م ساڵانه‌ى دواییدا و ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دووه‌م و سێیه‌م، به‌رده‌وام پیاوان له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دێنه دادگای خورماتوو".
bas news-
