كه‌ركووك سكاڵا له دژی سێ سهرۆكوهزیرانەکەی عێراق به‌رز ده‌كاته‌وه
(رێبوار تاله‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای كرد، جیا له به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر سێ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌غدا (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی)، داوا ده‌كه‌ن كه شاندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان به‌شدار بێت له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكدا، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه پێوه‌ندی به چاره‌نووسی كه‌ركووكه‌وه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها (رێبوار تاڵه‌بانی)، به پێویستی ده‌زانێ ئاماده‌كاری بكرێت بۆ جێگیركردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌و سنوورانه‌ی ئێستا له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هێزه عێراقییه‌كان له دوای رزگاركردنی شاری مووسڵ.
ئه‌مڕۆ سێشەممە، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پلانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یانی له میانه‌ی سمینارێكدا ئاشكرا كرد كه له زانكۆی كوردستان بۆی رێك خرابوو.
هه‌روه‌ها له هه‌نگاوه‌كانی ئایندهی ئه‌و ئهنجوومهمهنهدا هاتووه كه "داگرتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵکی شاری كه‌ركووك بڕیاری سه‌ر ده‌دات".
هه‌ر له پلانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه به "هه‌نگاوی ئاینده" ناوی هاتووه، دووپات له دانووستانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كراوه‌ته‌وه له پێناو چه‌سپاندنی مافی كه‌ركووكییه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
kdp-
