راپۆرتی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بەرانبەر بە پێشمەرگە دەدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان
جەمال مورتکە، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری گوێڕ رایگەیاند: "زیاتر لە ٤ چوار داعش چەکی کیمیاوی لە محیوەری گوێڕ و مەخموور داوە پێشمەرگەمان بەهۆی چەکەکەوە بریندار بوون و دواتر لێژنەیەکی نێودەوڵەتی چاوی بەو بریندارانە کەوتووە و راپۆرتێک لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دراوەتە هاوپەیمانان و بڕەیارە دەقی ئەم راپۆرتە بدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان کە داعش چۆن ویستوویەتی بە چەکی کیمیاوی هێرش بکاتە سەر هێزی پێشمەرگە و گوتی: "داعش ئامانجی ئەوە بوو کە پێشمەرگە لە محیوەرەکان بکشێتەوە و خۆی بێت و شوێنی پێشمەرگە بگرێتەوە، یەکەمجار بە هێرشکردن و دواتر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ئەوەی تاقی کردەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی ئەو چەکانە لە مووسڵ دروست دەکران و داعش بەرهەمی خۆی بوو و لەلایەن ئەو زابتە بەعسانەوە دروست دەکرا کە پیشووتر لە سوپای عێراق بوون.
باسنیوز
