ھەزار و 273 خێزانی ئاوارە لە دیبەگە ھاوکارییان پێشکەش کرا

ھەزار و 273 خێزانی ئاوارە لە دیبەگە ھاوکارییان پێشکەش کرا


دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھەماھەنگی رێکخراوی مرۆیی ئومێد بەخش و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە دوو ھەڵمەتی جیاوازدا ھاوکاری بۆ ھەزار و 273 خێزانی ئاوارەی دیبەگە دابین کرد.



ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/4/٢٠١٧ دوو چالاکی کە لە کەمپەکانی دیبەگەدا بەڕێوەچوون و ھەزار و 273 خێزان سوودمەند بوون.


دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی مرۆیی ئومێد بەخش جلوبەرگییان بۆ ھەزار و 19 خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.



لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەو رۆژەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پێداویستی خاوێنکەرەوەی پێشکەشی ٢٥٤ خێزانی دیکە کرد.



کەمپەکانی دیبەگە بریتین لە دیبەگە یەک و دوو، دیبەگە یاریگا، دەکەونە سنووری پارێزگای ھەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی نەینەوا و دەورووبەری، سەرجەم کەمپەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێن.



ھاوکات ھەر ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دیاری بۆ منداڵانی ھەردوو باخچەی ساوایانی منداڵانی مەخموور و گوڵان دابین کرد، دیارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێکھاتبوون لە یاری منداڵان، ئەم دیارییانەش بوونە مایەی دڵخۆشبوونی ٢٩٠ منداڵ.

bas news-
Top