بەھۆی تەواونەکردنی پڕۆژەکە تەلاری بانکی خانووبەرەی سۆران وێران دەبێت
زیاتر لە پێنج ساڵە بەردی بناغەی پڕۆژەی بانکی خانووبەرەی سۆران دانراوەو لە 80% کاری تێدا ئەنجامدراوە، کەچی ئێستا کارکردنی تێدا راگیراوە، بەمەش رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو تێکچوون و وێرانکردن دەچێت.
کرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران،، دروستکردنی بینایەی بانکی خانووبەری سۆران، زۆر گرنگ بوو ھەم بۆ ھاووڵاتییان و ھەمیش بۆ رزگاربوون لە کرێی مانگانەی ئەو فەرمانگەیە، بۆ ئەو مەبەستە پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستکرا بە دانانی بەردی بناغەی بانکەکە، لەسەرەتادا کارەکانی بەخێرا ئەنجامدراوەو لە 80% پڕۆژەکە تەواو کرا، بەڵام بەھۆی دروستبوونی قەیران و چەند ھۆکارێکی دیکە، پڕۆژەکە راگیراوە، کە بەداخەوە ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی ئەو کارانەش کە لەپڕۆژەکە کراون، رۆژ لەدوایی رۆژ بەرەو وێرانی و تێکچوون بچنەوە".
قائیمقامی سۆران، گووتیشی: "داواکارین لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھەرچی زووە ئاورێک لەو پڕۆژەیە بدەنەوە، چونکە ئەگەر بەو شێوەیە بێت زیانێکی زۆر بەر داھاتی حکوومەت دەکەوێت، ھەروەھا بەتەواکردنیشی دەوانرێت، شوێنی سێ بانکی سۆرانی تێدا بکرێتەوە کە ئێستا لەخانوو بینایەی کرێدان".
لەبەرواری 5/1/2012 لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەست بەدانانی بەردی بناغەی بانکی خانووبەری سۆران کرا، بە گوژمەی ملیارێک 204 ملیۆن و 134 ھەزار دینار، ماوەی پڕۆژەکە 5 سەد رۆژ بووە، کەچی لە کۆتا قۆناغەکان پڕۆژەکە راگیراو ئێستاش بەروەو وێران بوونە.
bas news-
