ئاهه‌نگى پاڵپشتى له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له‌سیده‌كان سازدرا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 17-4-2017) ناوچه‌ی قوتابیانی سیده‌كان به هاوكاری دام و ده‌زگا حزبى و سه‌ربازى و حكوومییه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، له ده‌شتى هێرت سنوورى شارده‌ێى سیده‌كان، ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پاڵپشتی له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى كه هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له شارى كه‌ركووك سازدرا.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا چه‌ندین وتار و شیعرى نیشتیمانپه‌روه‌رى پێشكه‌ش كران و پاشان به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانى گوتن تا ئێواره‌یه‌كى ده‌ره‌نگ ب، ئاهه‌نگه‌كه ه‌رده‌وام بوو.
bas news-
