لە سلێمانی دره‌خته‌كان هاتنه ده‌نگ
ژینۆ خالید ئه‌ندامی تۆڕی زه‌وی له لێدوانێكیدا گوتی "پاراستنى ژینگه ئه‌ركى سه‌ر شانى هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵگه‌یه، ئێمه‌ش هه‌موو ساڵێك به بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ژینگه‌وه چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بێگومان ئامانجى سه‌ره‌كى ئێمه هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین و هێزى پێشمه‌رگه‌ش ده‌یپارێزێ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "چالاكی ئه‌مساڵمان جیاوازه و له‌ژێر دروشمى ده‌نگی درهختهكانە، دره‌خته‌كان ده‌یانه‌وێ به هاووڵاتیان بڵێن چیتر نهیانبڕنهوه، لق و پۆپه‌كانیان نه‌شكێنن، گرنگیان پێبده‌ن و بیانپارێزن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یبینین هیچ كات مرۆڤه‌كان ئاماده نین گوێبیستی په‌یامی دره‌خته‌كان بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به كه‌م بایه‌خ ته‌ماشاى ژینگه و دره‌خت ده‌كه‌ن".
bas news-
