خورماتوو.. چوار ھاووڵاتی ڕفێندراو ئازاد کران

 خورماتوو.. چوار ھاووڵاتی ڕفێندراو ئازاد کران
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، چەند چەکدارێک چوار ھاووڵاتی شارۆچکەی خورماتوویان رفاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئازاد کران.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خوراماتوو، رای گەیاند: "دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، چوار ھاووڵاتی شارۆچکەی خورماتوو رفێندران، ئەمڕۆ دووشەممە 17/4/2017 بە ھە وڵ و ماندووبونی شەلال عەبدول ئەحمەد، قایمقامی شارۆچکەی خورماتوو، فەرماندەی میحوەر و بەرپرسی ھێزەکانی ئیمام عەلی لە ھێزە ھاوبەشەکە توانرا 4 چوار لەو ھاوولاتییانە ئازاد بکرین".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو ھاووڵاتیانە لە رۆژانی رابردوو لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە رفێندرابوون، یەک لەوانە ئەندازیان نیزاڵ محەمەد سەمین بوو، کە دوێنێ لە دوای ئەرکی فەرمی خۆی، رفێندرا بوو".








باسنيوز
Top