لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 12 مامۆستا بوونە قوربانی

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 12 مامۆستا بوونە قوربانی
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری قەزای دەربەندیخان، 2 مامۆستا گیانیان لە دەستدا و 12 دیكەش برینداربوون.
"ئەمڕۆ لەكاتی چوونیان بۆ دەوام ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی مامۆستایانی گوندی پاریاوڵەی گەورە له نزيك دەربەنديخان وەرگەڕا، بەو ھۆیەوە 2 گیانیان لە دەستدا و 12 دیكەش برینداربوون".

نەقیب كارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان: "ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری مینی پاس بووە و رووداوەكە لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان روویداوە و یەكێك لەو مامۆستایانەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتە".
k24-
Top