ئه‌و كه‌سانه‌ى زێده‌ڕۆییان كردووه سزا ده‌درێن
بۆتان تاهیر، سه‌رۆكى شاره‌وانى شه‌ش له شارى هه‌ولێر: "به‌شى زۆرى ئه‌و زێده‌ڕۆیانه‌ى له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى شاره‌وانی شه‌شدا پێشتر هه‌بوون، تێكدراون، ئێستاش له قۆناغی گرتنه‌به‌رى ئه‌و ڕێكارانه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى زێده‌ڕۆییه‌كانییان كردووه، ڕێكاره‌كانیش له‌لایه‌ن داواكاری گشتى و قایمقامییه‌ته‌وه، ده‌گیرێنه‌به‌ر و به‌پێی یاساش سزاى سه‌رپێچیكاران ده‌درێت".
ئه‌وه‌شی خسه‌ڕوو، كه شارى هه‌ولێریش هاوشێوه‌ی شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان زێده‌ڕه‌وى تێدا كراوه، له هه‌مانكاتدا لێپێچینه‌وه و به‌دواداچونیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى زێده‌ڕۆییان كردووه، كراوه، گوتیشى "له كاتى زێده‌ڕۆییدا به هیچ جۆرێك ئاسانكارى بۆ هاووڵاتییان ناكرێت، چونكه یاسا ڕێگه‌مان پێنادات كه له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئاسانكارى بۆ هاووڵاتییان بكه‌ین".
bas news-
