گرێبەستی دوکاندارەکانی عەلوە کۆنەکەی ھەولێر تا ساڵی 2030 تەواو نابێت
بۆتان تاھیر، سەرۆکی شارەوانی شەش لە پارێزگای ھەولێر، "ئەو دوکاندارانەی لە عەلوە کۆنەکەی ھەولێرن، گرێبەستیان کردووە و گرێبەستەکەشیان تا ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت، بۆیە ناتوانرێت ھیچ دوکاندارێک بە زۆر ناچار بکرێت، تاکو بۆ عەلوە نوێیەکە بڕوات، جگە لەو کەسانەی لەسەر خواستی خۆیان دەچن دوکان لەوێ بکڕن".
عەلوەی نوێی ھەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی وەبەرھێنەکان کە بەسێ قۆناغ دروست دەکرێت، ئێستا قۆناغی یەکەمی تەواو بووە کە لەلایەن وەبەرھێنانی ھەولێرەوە و لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دروست کراوە، ھەروەھا چونییەتی فرۆشتنی دوکانەکانیش لەلایەن وەبەرھێنانی ھەولێرەوە دیاریکراوە.
bas news-
