خورماتوو.. ئەندازیارێک لەلایەن چوار چەکدارەوە رفێندرا

خورماتوو.. ئەندازیارێک لەلایەن چوار چەکدارەوە رفێندرا


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شارۆچکەی خورماتوو، لەلایەن چوار چەکدارەوە، ئەندازیارێکی بە نەتەوە تورکمان، رفێندرا.



محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/4/2017، لە کاتژمێر 12:30 خولەک، فەرمانبەرێکی سەنتەری ئاوەڕوی خورماتوو، بە ناوی نیزاڵ محەمەد سەمین، کە ئەندازیارە، لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتوو، لە کۆتای جووت سایدەکە، پاش تەواوبوونی لە ئەرکی فەرمی و گەڕانەوەی بو ماڵ، لەلایەن چوار چەکداری نەناسراوەوە و بە جلی سەربازی کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەرزییە سپیان پێ بوو، رفێندرا".



بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو ئەندازیارە، لە نەتەوەی تورکمانە، دانیشتووی گوندی بەستاملییە، لە ئیستا نشتەجێی شاری کەرکووکە، بەڵام دەوامی لە سەنتەری ئاوەڕۆی خورماتووە".
bas news-
Top