لە ھەولێر بڕی ١٠ تەن کاڵاو شتومەکی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ کە پێکھاتبوون لە پۆلیسی ڕێککاری، تەندروستی، چاودێری بازرگانی، ڤێرتنەری، بەشی شارەوانی و خزمەتگوزاری، لە پشکنینی چەند کۆگایەک، دەستیان بەسەر 10 تۆن کەلوپەلی بەسەرچوو گرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16/4/2017 لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، تێدا ھاتووە: "لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ کە پێکھاتبوون لە پۆلیسی ڕێککاری، تەندروستی، چاودێری بازرگانی، ڤێرتنەری و بەشی شارەوانی و خزمەتگوزاری، بەسەرپەرشتی قائیمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، سەردانی چەند کۆگایەک کرا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە سەردانیکردنەدا توانرا دەست بەسەر بڕی 10 تەن، کاڵاو شتوومەکی ماوە بەسەرچوو لە جۆرەکانی ساوەر، سرکەی سێو، ئاوی لیمۆ، بیبسی شوشە و خواردنەوەکانی وزەبەخش، بگیرێت، دواتر لەلایەن شارەوانییەوە لەناوبردران، ھاوکات ڕێککاری یاسایی بەرانبەر خاوەن کۆگاکە گیرایەبەر".
bas news-
