"عەبادی لێکۆڵینەوە لەو مووچەیە دەکات کە بەناوی حەشدی شەعبییەوە دەدرێتە پەکەکە"

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە بەبێ ئاگاداریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەژێر ناوی حەشدی شەعبیدا مووچە دراوەتە هێزێکی پەکەکە و ئێستاش لێکۆڵینەوە لەم بارەوە دەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: "لەسەر پرسی مووچەی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال کە بەناوی حەشدی شەعبییەوە وەردەگیرێت ئاگاداریان کردووینەتەوە و ئێمەش پێمان گوتوون کە بەڵگە هەیە بەناوی حەشدەوە مووچە دەدرێتە پەکەکە لە شنگال و ئیستاش ئەو مووچە لەژێر ناوی جۆراوجۆرد بەردەوامە و بە پەکەکە دەدرێت.

لە درێژەدا گوتیشی: "دوای ئەوەی حکوومەتی تورکیا کەمێک هێزەکەی کشاندەوە، ئێستا بەشێک لە مووچەی پەکەکەش لە شەنگال کەم کراوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "سەرۆک وەزیرانی عێراق بەو مووچەیان نەزانیوە کە دراوەتە پەکەکە، چونکە کاتی خۆی لە سەردەمی حکوومەتی مالیکیدا پێیان دراوە، بۆیە ئیستا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و ڕەنگە لەو بارەوە بڕیار بدرێت."








باسنیوز
Top