چەکدارانی پەکەکە لە مامۆستایەکی کورد دەدەن

چەکدارانی پەکەکە لە مامۆستایەکی کورد دەدەن
ژمارەیەک لە چەکدارانی پەکەکە لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، پەلاماری مامۆستایەکی کورد لەناوەڕاستی شارەکە دەدەن و تا لەهۆش خۆچوونی لێی دەدەن.

هێزەکانی سەر بە ئاسایشی پەیەدە کە چەکداری پەکەکەن و لەو بەشەی کوردستاندا ئەم ناوەیان لەخۆیان ناوە، پەلاماری مامۆستا (نەسرەدین سەیفەدین یوسف)یان داوە کە دانیشتووی گەڕەکی (حی ئەلموفتی)ی شاری حەسەکەیە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو چەکدارانەی داعش، بە داری پۆلیس و کەلوپەلی دیکە تا لەهۆش خۆچوونی، لەو مامۆستایەیان داوە و بەهۆیەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە گواستراوەتەوە.

نەسرەدین سەیفەدین، مامۆستای زانستی (پرۆگرامە ئابوورییەکان)ە و بە گوتەی شایەتحاڵەکان، کەسێکی ڕەوشت بەرزە و لەنێو دانیشتووانی حەسەکە ڕێزی لێ دەگیرێت، ئەوان نازانن کە بۆچی چەکدارانی پەکەکە بەو شێوەیە پەلاماری مامۆستاکەیان داوە.

پێشتر ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە تاوەکوو ئێستا، پەکەکە 78 کەسی دەستگیر کردووە و 49 بارەگای حزبەکانی سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا و ڕێکخراو و سەنتەرە ڕۆشنبیرییەکانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوای داخستووە.









باسنیوز
Top