سەرکردەیەکی پەکەکە: ئێمە لەگەڵ دابەشبوونی تورکیادا نین

سەرکردەیەکی پەکەکە: ئێمە لەگەڵ دابەشبوونی تورکیادا نین




لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ستێرکی حزبەکەی، مستەفا کاراسو، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە ڕایگەیاند ئامانجی ئێمە پارچەپارچەکردنی خاکی تورکیا نییە و دەمانەوێت لە وڵاتێکی دیموکراتیدا بژین.



کاراسو لە لێدوانەکەیدا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ھەوڵدانی پەکەکە دەکەن بۆ دابەشکردنی تورکیا و لەو بارەیەوە وتی کە دەبێ ھەوڵەکانمان لە پێناو ئەوەدا بێت کە ڕێگا نەدەین تورکیا دابەش بکرێت و ئەگەر دیموکراسی ھەبێت، گەلی کورد بە ڕاحەتی دەتوانێت لە تورکیادا بژیت.
payamner-
Top