بەشێکی زۆری پێکهاتە جیاوازەکان ئامادەن لەناو پێشمەرگە ناوونووس بکرێن

 بەشێکی زۆری پێکهاتە جیاوازەکان ئامادەن لەناو پێشمەرگە ناوونووس بکرێن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات بە هەزاران کەس ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناونووس بکرێن و لەوێوە ناوچەکانی خۆیان بپارێزن دەڵێت: " لەو بارەوە چاوەڕوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەین".

سالم شەبەک، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "هەزاران کەس لە گەنجانی پێکهاتە جیاوازەکان لە سنووری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان خۆیان ئامادە کردووە و ئامادەن بۆ ئەوەی لەناو هێزی پێشمەرگە ناونووس بکرێن، بەڵام دەگەڕێتەوە سەر سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان کە ئەو بڕیارە بدات بەتایبەت سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان."

ئەو ئەندام پەرلەمانتارە لەد رێژەدا گوتیشی: "پێکهاتەکان بریاری خۆیان داوە و جارێکی دیکە نایانەوێت کەسێک حوکمیان بکاتەوە کە کارەساتی هێرشی هاوشێوەی داعشیان بۆ بێتەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پێکهاتەکان لە سایەی حکوومەتی عێراق تا ئێستا 73 جار هێرشیان کراوەتە سەر، یان بۆیە ئێستا داوا دەکەن لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان ناویان تۆمار بکرێت بۆ ئەوەی بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو: "گەنجێکی زۆری شەبەک و پێکهاتە جیاوازەکانی ئێستا لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار کردووە و لە مەشق و ڕاهێناندان."













باسنیوز
Top