تونێلێکی پڕ لە تەقەمەنیی پەکەکە لە ئامەد دەدۆزرێتەوە

 تونێلێکی پڕ لە تەقەمەنیی پەکەکە لە ئامەد دەدۆزرێتەوە
تونێلێکی پڕ لە تەقەمەنیی پارتی کلرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووری کوردستان دەدۆزرێتەوە.



رۆژی چوارشەممە 12.4.2017، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، کە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە لە ئامەد، ”تیرۆریستی بوو“.



دوای تەقینەوەکە، کە بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دا و یەکی دیکەش بریندار بوو، بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، کە ئەگەر هەیە تەقینەوەکە تیرۆریستی نەبێت.



سولەیمان سۆیلو هەروەها رایگەیاندووە، کە پەکەکە تونێلێکی لە دەرەوەی شاری ئامەد بۆ ناو شارەکە دروست کردووە و لەوێوەش چەک و تەقەمنی بردووەتە ناو شاری ئامەد.



پێشتریش چەند تونێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان ئاشکرا بوون، کە بوونە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییانی دەڤەرەکە.




باسنیووز
Top