خورماتوو.. ھاووڵاتییەک دەرفێندرێ
محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ڕای گەیاند: "نزیکی کاتژمێر 6ی ئیوارەی دوێنی یەکشەممە 2017/4/9 ھاوولاتییەکی عەرەبی دانیشتووی شارەدێی سلێمان بەگ بە ناوی ئەیاد حەبیب ئیبراھیم، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری دەبل پیکاب، لە گەرەکی عەسکەری شارۆچکە خورماتوو پشت سایلو، ڕفێندرا".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو ھاووڵاتییە پیشەی ماموستایە".
ئاشکراشی کرد: "ماوەی چەند ڕۆژیکە دیسان گرووپە چەکدارەکان دەستیان بە رفاندنی ھاووڵاتیانی شارۆچکەکەمان کردوەتەوە".
bas news -
