پەکەکە کچێک دەڕفێنێت و خێزانەکەی بە تەقەکردن کچەکەیان ڕزگار دەکەن

پەکەکە کچێک دەڕفێنێت و خێزانەکەی بە تەقەکردن کچەکەیان ڕزگار دەکەن


چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری شارەدێی سنوونێ کچێکی کوردی ئێزدی دەڕفێنێت و دواتر کەسوکارەکەی دوای تەقەکردن کچەکەیان ڕزگار دەکەن.



بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتووە، ڕۆژی هەینی 7/4/2017، چەکدارانی پەکەکە لە گوندی (زوراڤا)ی سەر بە شارەدێی سنوونێ لە سنووری شنگال، کچێک دەڕفێنن، بەڵام کەسوکاری کچەکەی بە دوای چەکدارەکانی پەکەکە دەکەون و لە شوێنێک کە بە (مەفرەقی بورک) ناسراوە، پاش دروستبوونی شەڕە تەقە، کچەکەیان ڕزگار دەکەن.



لەمبارەیەوە خەلەف قاسم، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال، زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە و ئەوەی ڕاگەیاند: ”چەند شایەتحاڵ هەن کە بینیویانە چۆن پەکەکە ئەو کچەیان ڕفاندووە و دواتر کەسوکارەکەی ڕزگاریان کردووە“.



ئاماژەشی بەوە کرد کە پەکەکە ”سادەیی و دڵباشیی خەڵکی شنگال و کوردانی ئێزدی“ قۆستووەتەوە و گوتی: ”ئەو سادەییە وایکردووە کە پەکەکە بە چەند دەقەیەک مێشکی گەنجانمان بشۆنەوە و بە ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ بیانڕفێنن“.



جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێستا گەنجانی کوردی ئێزدی باوەڕیان بە پەکەکە نەماوە و نزیکەی 400 گەنجی ئێزدی ڕیزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە.

BAS NEWS-
Top