عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: نابێت به‌هۆی كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانەوە ڕیفراندۆم دوابخرێت.. د.رۆژ: کۆبوونەوەکان ئەرێنین
شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەربارەی پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی له سلێمانی کۆ بوونەوە.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەکە، (عیرفان عه‌بدولعه‌زیز)، ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و (د. ڕۆژ نووری شاوێس)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ڕای گشتی خستەڕوو.
(د. ڕۆژ نووری شاوێس) دەربارهی ڕیفراندۆم ئاماژه‌ی به‌وه دا: ''ڕیفراندۆم ته‌نیا پێوه‌ندیی به حزبێكه‌وه نییه و نابێ كێشه‌كانی دیكه ببنه به‌ربه‌ست لەبهردهم ڕیفراندۆمدا.'' گوتیشی: ''كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌رێنی بووە.''
(عیرفان عه‌بدوڵعه‌زیز)، ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش وێڕای بهگرینگزانینی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم گوتی: ''نابێ به‌هۆی كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانەوە، ڕیفراندۆم دوا بخرێت و، ڕیفراندۆم ده‌بێته چه‌كێكی به‌هێز بۆ دیپلۆماسی.''
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە (د. ڕۆژ نووری شاوێس) و (هۆشیار زێباری)، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێکهاتووە لە (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی و (حاكم قادر)، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی.
جێی ئاماژەیە، شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی، پێشتر سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و حزبی شیوعیی کوردستانیان کردووە.
KDP-
