به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌پێكی مۆبایل 30 پارێزه‌ر ده‌ستگیركران
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی 25 پارێزه‌ری ده‌ركردووه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌پی بایلۆك بۆ په‌یوه‌ندیكردن، پێشتريش پێنج پارێزه‌ری دیكه، به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان به كوده‌تاچییه‌كانه‌وه، ده‌ستگیركراون، كه هه‌مان ئهپییان به‌كارهێناوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، به‌رده‌وامن له ده‌ستگیركردنی گوله‌نییه‌كان و تا ئێستاش به ده‌یان هه‌زارییان له‌سه‌ر كار دوورخستووه‌ته‌وه، كه به‌رده‌وام حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، گوله‌ن و ره‌وته‌كه‌ی، به‌ناوی خزمه‌ت، به هه‌وڵدان بۆ كوده‌تاكه‌ی ته‌ممووزی 2016 تۆمه‌تبار ده‌كات.
پێشتریش فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كه ئێستا له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
k24 -
