ئاگاداریەك بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی ناوی خۆیان بۆ سەفەری حەج تۆمار كردووە
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەج بۆ ئەمساڵ 3 هەزار و 650 دۆلار دەبێت، پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا هەموو ئەو هاووڵاتیانەی ناویان دەرچووە سەردانی ئەو شوێنانە بكەن بە پێچەوانەوە مافی سەفەركردنیان نامێنێت".
ئاماژەش بۆ ئەوە كراوە: "بڕی پارەی وەرگیراو تەنیا بە دۆلار دەبێت وە پێویستە لەگەڵ خۆیاندا پاسپۆرتیان بهێنن".
دەقی راگەیەندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان
ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2017 دەرچووە لە رۆژی دووشەممەوە رێكەوتی 10 / 4 / 2017 سەردانی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە پارێزگاكانی (هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان )،بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانی بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەج كە بۆ ئەمساڵ 3 هەزار و 650 دۆلار دەبێت و پێویستە لە ماوەی 15 پازدە رۆژدا هەموو ئەو هاووڵاتیانەی ناویان دەرچووە سەردانی ئەو شوێنانە بكەن بە پێچەوانەوە مافی سەفەركردنیان نامێنێت .
تێبینی : بڕی پارەی وەرگیراو تەنیا بە دۆلار دەبێت وە پێویستە لەگەڵ خۆیاندا پاسپۆرتیان بهێنن.
k24 -
