چیرۆكی خێزانێكی رووسی.. له تهبقه و رهققهی داعشهوه بۆ ههولێر
ئەم ژن و پیاوە رووسییە، بهناوهكانی دیمیتری میخایلۆڤیچ و ناتالی نیکۆلای، دوو چەکداری ڕێکخراوی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بوون، ئەوان نزیکەی سێ هەزار کیلۆمەتر لە وڵاتەکەی خۆیان دوورکەوتوونەتەوە تا تێکەڵ بە ڕێکخراوێك کە جگە لەخۆی, کەسی دی قبووڵ ناکا.
بهرهو رهققه
ديميترى دهڵێت: "من شەش ساڵ لەمەوبەر بوومە موسوڵمان، موسوڵمانێتی لە مۆسکۆ زۆر جوان بوو، دواتر بەر لە سێ ساڵ ویستم بچم بۆ ئەورووپا, بەڵام هاوڕێیەکم پێشنیاری ئەوەی بۆ کردم بچمە سووریا و منیش ئەوەم پێباش بوو, چونکە ئەوێ خاکی خەلافەتە ئیدی چوومە ئیستانبول و لەوێ بۆ ئورفە و لە ئورفەش بۆ رەققە، ڕۆژێکیان لەگەڵ هاوڕێیەکم چوومە تەبقە, لەوێ لە ماڵێک بووین، دوای تۆزێک ماڵەکە بۆردومان کرا ئیدی من بە سەختی برینداربووم و لە ئەنجامدا دەستێکم لەکارکەوت".
دیمیتری کە بە ئەبو عومەر رووسی ناسرابوو لە نێو داعشدا چیرۆکەکەی بە برینداربوونی کۆتایی نایەت بەڵکو هەر لەگەڵ برینداربوون قۆناغێکی نوێی ژیانی دەستپێدەکا کە ئەویش هاتنە بۆ عێراق.
ههروهها دهڵێت: "لە سووریا چارەسەرم بۆ نەدەکرا بۆیە هاتمە مووسڵ و ماوەیەک لە مووسڵ تیمارکرام و دواتر بەرەو تەلەعفەر رۆیشتم لەوێ هەستم بە پەشیمانی کرد و ویستم واز لە داعش بهێنم بۆیە پەیوەندیم بە باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەغداوە کرد و ئەوانیش پەیوەندیان بە کونسوڵخانەی رووسیا لە هەولێرەوە کرد و کونسوڵخانەش داوای لە هەرێمی کوردستان کرد ڕێگایەکمان بۆ بدۆزێتەوە، ئەوەبوو لەڕێگەی کوردەکانەوە ڕزگارمان بوو، ئەوان زۆر ڕێزی ئێمەیان گرت، سەرەتا خواردن و ئاویان داینێ، تەنانەت لە تەلەعفەریش باسی میهرەبانی کوردیان دەکرد و دەیانگوت مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانەی خۆیان رادەستدەکەنەوە زۆر باشە و لەراستیشدا وابوو".
k24 -
