دادگای توركیا بڕیارێك لەبارەی دەمیرتاش دەدات

دادگای توركیا بڕیارێك لەبارەی دەمیرتاش دەدات
دادگای تورکیا بڕیاریدا دۆخی زیندانیکردنی دەمیرتاش ھاوسەرۆكی ھەدەپە وەك خۆی بمێنێتەوە و لە گرتووخانەی ئەدیرنەوە بگوازرێتەوە بۆ ئەنقەرە.

دادگای ھەشتەمی تاوانە گەورەكانی توركیا دانیشتنی پێداچونەوەی بۆ دۆسێی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" ئەنجامدەدا و بڕیاردرا قۆناخی دەستگیركردنەكە ئاسایی به‌ڕێوه‌بچێت و بەو جۆرەش درێژەی دەبێ كه‌ بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌.

ھەروەھا دادگای پێنجەمی تاوانەكان بڕیاریدا، بەھۆی پاراستنی ھەستیاری ئەو دۆسێی دەمیرتاشی پێ دادگایی دەكرێت، دۆسیەكە دەگوازنەوە بۆ ئەنقەرە.

دەمیرتاش لە 4 مانگی تشرینی دووه‌م 2016، زیندانی كراوە و 142 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
k24 -
Top