سلێمانی.. شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوە لە کۆبوونەوە دان

سلێمانی.. شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوە لە کۆبوونەوە دان
ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی سەردانەکانیان بۆ لای لایەنە کوردستانییەکان، لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانیان کرد.



بەپێی زانیاییەکانی پەیامنێری (باسنیوز) شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017 -4 -6 سەردانی بزووتنەوەیان کردووە، پێکهاتوون لە (ڕۆژ د. نووری شاوەیس و ھۆشیار زێباری ئەندامانی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەلا بەختیار ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و قادر حەمەجان کارگێڕی مەکتەب سیاسیی یەکێتی) هەروەها شاندی بزووتنەوەش پێکهاتوون لە (عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، حوسێن حەسەن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عەتا شێخ لەتیف و ئارام کەمال) ئەندامانی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی.



وا بڕیارە لە دانیشتنی نێوان شاندی پارتی و بزووتنەوەدا لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم، چارەسەری کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی داهاتوو باس و گفتوگۆ بکرێت.



لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەریوە چوو، تێیدا بڕیار لەسەر پێکهێنانی شاندی هاوبەش بۆ سەردانی لایەنەکان هەروەها شاندی بەغدا درا و بڕیار درا لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم و دانوستان لەگەڵ بەغدا و لایەنە کوردستانییەکان بە جیدی هەنگاوی کردەیی هەڵبگیرێت
bas news -
Top