بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕای دەگەیەنێت ، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی ئەمساڵ دەچن بۆ حەج، سەردانمان بکەن بۆ پێدانی پارەکەیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/4/2017، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا داوا لە سەرجەم ئەو ھاووڵاتییانە دەکات، کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ دەرچووە، لە بەرواری 10/4/2017 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە پارێزگاکانی سلێمانی، ھەولێر، دھۆک، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بکەن، ئەمەش بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەج.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەدا ھاتووە: "تێچووی ئەمساڵی سەفەری حەج بڕی سێ ھەزار و 650 دۆلار دەبێت، ھەروەھا پێویستە پاسپۆرت لەگەڵ خۆیاندا بھێنن و لەماوەی 15 ڕۆژدا سەردانی ئەو شوێنانە بکەن، بەپێچەوانەوە مافی سەفەرکردنیان نامێنێت"
.bas news -
Top