سەرجەم ئەو چەکدارانەی پەکەکە وازدەھێنن لەناو پێشمەرگە جێگایان دەکرێتەوە

سەرجەم ئەو چەکدارانەی پەکەکە وازدەھێنن لەناو پێشمەرگە جێگایان دەکرێتەوە


فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە باس لە وازھێنانی چەکدارانی پەکەکە دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەناو ھێزی پێشمەرگە جێگایان دەکرێتەوە.

ھاشیم سیتەیی، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ژمارەیەکی یەکجار زۆری ئێزدی لەناو پەکەکە وازیان ھێناوە و ھاتونەتە ناو ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەو چەکدارانەی پەکەکە دێنە ناو ھێزی پێشەرگە، مەشقیان پێدەکرێت دواتر لیستێکیان بۆ دەکرێتەوە و ناویان بۆ ناو ھێزی پێشمەرگە تۆمار دەکرێت، بڕیاریشە ئەو لیستە فراوان بکرێت و لەیەکەکانی ھێزی پێشمەرگە جێگایان بکرێتەوە".

ئاشکراشی کرد: "بەشێکی یەکجار زۆری ئێزدییەکان لەناو پەکەکە وازیان ھێناوە و سەرجەمیان ھاتوونەتە ناو ھێزی پێشمەرگە، لەناو پێشمەرگەش دوای چاوپێکەوتن دواتر رێکاری یاساییان بۆ دەکرێت و رێک دەخرێنەوە".

ھاوکات، قاسم دربۆ، کە فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال بۆ (باسنیوز)گوتی: "ھاتنی چەکدارانی (یەپەشە- باڵی سەبازیی پەکەکە لە شنگال) بۆ ناو ریزەکانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە؛ لە سەرەتای کردنەوەی دەرگا بە ڕووی ئەواندا تائێستا، نزیکەی ٦٥٠چەکداریان جیا بوونەتەوە و ٤٥٠ لەوانە فۆرمیان لای ئێمە پڕ کردووەتەوە".
ئەوەشی خستەروو، پەکەکە لە شەنگال جێگای نابێتەوە دەبێت لەو پەیامە تێبگات



bas news -
Top