وهزیرى پهروهرده داوا دهكات خێرخوازان ئاوڕ له بوارى پهروهرده بدهنهوه
بهپێی ڕاگهیاندراوێك، لە مەراسیمى کردنەوەکەدا کە چەندین چالاکى ژینگەپارێزى و بەکارهێنانەوەى کەلوپەلى لەکارکەوتوو و دووبارە بەکارهێنانەوەی بۆ مەبەستى خوازراو ئەنجام درابوون، وەزیرى پەروەردە بە کەناڵەکانى ڕاگەیاندنى گوت : "ئەوەى کە ئەمڕۆ ئێمەى هێناوەتە ئێرە، نیشاندان و کردنەوەى خزمەتێکى گەورەى خێرخوازێکە بۆ هاوکاریکردنى کەرتى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان و ئەم هەوڵانە ئێمە بە هەند و ڕێزەوە ئاوڕیان لێ دەدەینەوە و دڵنیاین کە هەرێمەکەمان کەسانى دڵسۆزى هاوشێوەى زۆرى هەن کە دەشێت ئێمە پشت بە هەموویان ببەستین".
هەروەها وەزیرى پەروەردە لە وەڵامى پرسیاركدا باسى لەوە کرد کە " خێرى قوتابخانە درووستکردن لە لایەن خێرخوازانەوە هیچى کەمتر نییە لە خێرى مزگەوت درووستکردن، بەتایبەت لەم کاتەدا کە دەیان قوتابخانەمان خراونەتە خزمەت ئاوارەکان و بەمەیش بارگرانییەکى زۆرمان بۆ دروست کراوە".
لە کۆتاییدا وەزیرى پەروەردە هیواى خواست کە خێرخوازان زیاتر ئاوڕ لە پەروەردە وەک بنەما و ژێرخانى پێشکەوتنى هەر وڵاتێک بدەنەوە.
bas news-
