قادرکەرەم.. بەھۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە دوو کەس کوژران
بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، ڕای گەیاند کە لە سنووری شارەدێی قادرکەرەم شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەوھۆیەوە دوو کەس کوژران.
حەیدەر حەمە نەجم، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند: "لە گوندی لەکی سەر بە شارەدێی قادرکەرەم شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا دووکەس لە ھەردوولا کوژراون".
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەھۆی نەبوونی شەبەکەی موبایلەوە زانیاری دروست دەستی ئێمە نەکەوتووە، لەگەڵ ئەوەش بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس کوژراون و شەڕەکە لەسەر کێشەی زەوی بووە، ھەروەھا تەرمی کوژراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون".
bas news _
