فەڕەنسا کێشەی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆيی کوردستاندا نییە

 فەڕەنسا کێشەی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆيی کوردستاندا نییە
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، ئاماژە بەوە دەدات کە فەڕەنسا، ڕێز لە ھەر بڕیارێک دەگرێت کە لە چوارچێوەی بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشدا بێت، ھەروەھا ھیچ کیشەی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆيی بۆ کوردستاندا نییە، چونکە لە کاتە سەختەکاندا پاڵپشتی لە گەلی کورد کردووە.

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە فەرەنسا ڕایگەیاند: "پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆيی پەیوەندی بە ناوخۆوە ھەیە، فەڕەنسا دەستێوەردانی کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتان ناکات، بەڵام فەڕەنسا لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆيی کوردستاندا ھیچ کێشەی نییە، ئەگەر لە چوار چێوەی بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش دا بێت، چونکە فەڕەنسا لە کاتە سەختەکاندا پاڵپشتی لە گەلی کورد کردووە".

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، ئەوەشی خستەڕوو: "فەڕەنسا لە ساڵی 1991 کاتێک ڕژێمی بەعسی ڕووخاوی باشووری کوردستانی داگیر کرد، ئەوان بڕیاری 688یان لە دژی دەرکرد، ھەروەھا ئێستا لەلای فەڕەنسا و ھەموو جیھان ڕوون و ئاشکرایە کە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشدا لە دژی ڕێکخراوى تیرۆرستی داعش شەڕ دەکەن، بۆیە ئەوان ڕێز لە ھەر بڕیارێک دەگرن کە لە ناوخۆی ئێمەدا بدرێت".






باسنیوز
Top