شاندی باڵای ڕیفراندۆم ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت
عارف ڕوشدی، راویژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ،رایگەیاند، شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی بەغدای کرد.
عارف روشدی ئاماژەی بەوەش کرد، کە شاندە هاوبەشەکە جگە لە پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، پرسی ریفرندۆمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ کردووە و پێیانی راگەیاندووە، ”گەلی کوردستانیش ئەو مافەی ھەیە بیر لە مافی خۆی بکاتەوە بەشێوەیەیەکی نوێ پەیوەندی لەگەڵ بەغدا رێکبخاتەوە“.
راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرای کرد، کە شاندێکی دیکەی پارتی و یەکێتی سەردانی ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات و شاندی باڵای ریفراندۆم دروست دەکرێت.
روشدی ئەوەشی خستەڕوو، شاندی باڵای ریفراندۆم پەیامی گەلی کوردستان دەگەیەنێتە دەرەوەی وڵات و ئەو لایەنانەی پەیوەستن بەو پرسەوە.
باسنیوز
