پەکەکە لە دەڤەری سیدەکان هێزەکانی بەرەو قووڵایی هەرێمی کوردستان دەجووڵێنێت

 پەکەکە لە دەڤەری سیدەکان هێزەکانی بەرەو قووڵایی هەرێمی کوردستان دەجووڵێنێت
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێزەکانی لە بناری قەندیل بە ئاراستەی قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان جووڵە پێ دەکات و داوای کشاندنەوەی هێزەکەشی لێ دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە خەڵکی دەڤەری سیدەکان دەست کەوتووە، پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی دەڤەرەکە هێزەکانی هێناوەتە پێشەوە.

لەمبارەیەوە کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران ڕایگەیاند: ”لە ناوچەکانی (بێرکمە) و ھەندێک گوندی دیکەی سیدەکان، پەکەکە ھاتووەتە پێشەوە و جووڵەیان بەرەو پێشەوە کردووە“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تائێستا نازانرێت ھۆکاری جووڵەکردنەکە چییە؟ بەڵام ”لەوە دەچێت پەیوەندی بە پرسی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە ھەبێت لەو دەڤەرە“.

کرمانج عزەت داوای لە پەکەکە کرد، هێزەکانی بکشێنێتەوە و ڕای گەیاند: ”ناکرێت ئەو ھێزە نەکشێتەوە، چونکە لە ھەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان، بنکە و سەربازگەی گەورەیان داناوە". گوتیشی: “قسە لەبارەی بوونی تونێڵێکی گەورە لە ناوچەکە دەکرێت کە پەکەکە لێی دابێت و ئەگەر هەیە ئەم کارە کرا بێت، ئەمانە بابەتی ئەمنین و لەو ناوچانەی ئەوانی لێیە، پێشێلکاری زۆر کراوە“.












باسنیوز
Top