پارێزگاری دهۆك: ئاواره‌كانی شنگال له‌به‌ر په‌كه‌كه ناگه‌ڕێنه‌وه
(فه‌رهاد ئه‌تروشی)، پارێزگاری دهۆك له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له قه‌زای زاخۆ ڕایگه‌یاند، "یه‌كێك له هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال په‌یوه‌سته به هه‌بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌وه له ده‌ڤه‌ری شنگال، ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال نه‌بونایه ئه‌وه بێگومان ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئاواره‌كانى شنگال ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر شوێنه‌كانیان، ڕاستتر بڵێم په‌كه‌كه ڕێگره له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال و ئاواره‌كانی ئێزدی له ترسی چه‌كدارانی په‌كه‌كه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.''
(ئه‌تروشی) گوتیشى، "هۆكارێكی دیكه‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌یه، چونكه هاووڵاتیان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریی ژیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان.''
جێی ئاماژه‌یه له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌زای زاخۆ پارێزگاری دهۆك پاركێكی گشتی له‌سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی زاخۆ كرده‌وه و له چۆنیه‌تیی كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی زاخۆی كۆڵییه‌وه.
kdp-
