سۆران.. ئافرەتێک فیشەکێکی بەخۆیەوە نا
ھاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2017، ئافرەتێکی دانیشتووی شاری سۆرانە، بەناوی (م. ح) تەمەنی 18 ساڵە خێزاندارە، ھەوڵی خۆکوشتنی داوەو تەقەی لەخۆی کردووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی سۆرانە".
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "بەپێی و تەسەرەتاییەکانی ئافرەتەکە، کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە چۆنیەتی و ھۆکاری ڕووداوەکە دەست پێکردووە".
bas news -
