لە سلێمانی یادی شەھیدبوونی ئایەتولڵا محەمەد باقر ئەلحەکیم کرایەوە

لە سلێمانی یادی شەھیدبوونی ئایەتولڵا محەمەد باقر ئەلحەکیم کرایەوە
سەرپەرشتی سەید ئەحمەد بەزنجی، یاریدەدەری جەلال تاڵەبانی، سرکتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یادی ١٤ ساڵەی شەھیدبوونی ئایەتولڵا سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، کرایەوە.



ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2017 لە مزگەوتی حوسێنیەی شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی مەڕاسیمی شەھیدبوونی ئایەتولڵا محەمەد باقر ئەلحەکیم، بەڕێوەچوو.


لە مەڕاسیمی یادەکەشدا باس لە پەیوەندی مێژووی نێوان گەلی کورد و ئایەتولڵا محەمەد باقر ئەلحەکیم کرا، بە دۆستێکی
دێرینی گەلی کورد ناسێنرا.



عەتا شێخ حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی، لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، ڕای گەیاند: "خوالێخۆشبوو محەمەد باقر ئەلحەکیم، لەسەر ڕێبازی باوکی شەھیدی، ھەستێکی برایانەی بۆ گەلی کورد ھەبووە و پەیوەندی بەھێزی بە جوڵانەوەی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورد ھەبووە، بەتایبەتی پەیوەندی لەگەڵ جەنابی بارزانی نەمر و جەنابی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بنەماڵەکەیەوە ھەبووە".


گوتیشی: "ئایەتولڵا محەمەد باقر ئەلحەکیم، ھەمیشە داکۆکیکار بووە لە مافەڕەواکانی گەلی کورد و شۆڕشە ڕەواکەی، بۆیە ئێمەی گەلی کورد ھەرگیز فەتوای سەرمەرجەعی گەورەی شەھید سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم لەیاد ناکەین، کە کوشتنی شۆڕشگێڕانی گەلی کوردی بەدەستی خوێن خۆرەکانی بەعسی حەرام کردووە و ڕێگەی نەدا بەناوی ئایینەوە کوردستان وێران بکرێت و گەلی کورد لەناو بچێت، ھەروەھا لەکاتی شۆڕشی ئەیلولدا ئاێەتولڵا باقر ئەلحەکیم، فتوای ئەوەیدا ھەر سەربازێک لە شەڕی دژی کورد بکوژرێت، بە شەھید ھەژمار ناکرێت".
bas news -
Top