مه‌هه‌په: بارزانی دەیەوێ توركیا بكاتە دەوڵەتێكی فیدراڵی
ئومێد ئۆزداغ ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی مه‌هه‌په و یه‌كێ له‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی ناو مه‌هه‌په ناسراون، ئەمڕۆ چوارشەممە باسی له‌وه كرد كه رۆژی 28ی مارس رۆژێكی ره‌شه به نێوچاوانی توركیاوه، چونكه به‌به‌ر چاوی توركیاوه ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك هه‌ڵكرا، كه‌چی ئاكپارتی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو.
گوتیشی بارزانی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ له نه‌خێر زیاتر بێت لە ریفراندۆم، تا له‌و رێگه‌یه‌وه توركیا بكاته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ، هه‌روه‌ها تا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێ، ئه‌مانه هه‌مووی به به‌رچاوی توركیاوه ده‌كرێت.
ئۆزداغ پێی وایه ئه‌گه‌ر له 16ی نیساندا كه رۆژی گشتپرسییه له توركیا، ده‌نگی به‌ڵێ زیاتر بوو، ئه‌وكات توركیا ده‌بێته توركیایه‌كی فیدراڵی و باكووری كوردستانیش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فیدراڵییه‌تی پێ ره‌وا ده‌بینرێ.
bas news -
