خورماتوو.. 19 کەس دەستگیر کران

 خورماتوو.. 19 کەس دەستگیر کران
شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی خورماتوو، لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا، 19 کەس دەستگیر کران.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ڕایگەیاند: "دوێنی شەوی ڕابردوو، لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی ھێزێکی ھاوبەشی دەزگا ئەمنییەکانی شارۆچکەی خورماتوو، لە چەند گەڕەکێکی شارۆچکەکەدا 19 کەس دەستگیرا کران".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "پێنج لە دەستگیراوەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە داواکراو بوون، ئەوانی دیکەش گومانلێکراو بوون".









باسنيوز
Top