کەرکووک.. 13 داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر کران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و شارەدێکانی کەرکووک، دەستگیرکردنی 13 داواکراو و گومانلێکراوی لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە گوندێکی سنووری شارەدێی تازە ڕاگەیاند.
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و شارەدێکانی کەرکووک، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2017 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و شارەدێکانی کەرکووک، بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە گوندی سەیادەی سەر بە شارەدێی تازە ئەنجام دا، کە زانیاریی ئەمنی ھەبوو لە سنوورەکەدا".
گوتیشی: "لە ھەڵمەتەکەدا 13 داواکراو و گومانلێکراو دەستگیرکراون".
bas news -
