راوێژکارێکی ترەمپ لەگەڵ بارزانی کۆ دەبێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 4.4.2017، جێرد کوشنەر، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە یاوەریی جەنەڕال جۆزێڤ دەنفۆرد، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی شاری هەولێر دەکات.
لە سەردانەکەیاندا بۆ هەولێر، جێرد کوشنەر و جەنەڕال جۆزێڤ دەنفۆرد لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
