لە شارێكی سووریا دەیان ژن و منداڵ بە گازی ژەهراوی مردن

 لە شارێكی سووریا دەیان ژن و منداڵ بە گازی ژەهراوی مردن
لە شارێكی سووریا بە گازی ژەهراوی چەندین ژن و منداڵ مردن، دەنگۆی ئەوەش هەیە گازی سارین، كە جۆرێكە لە چەكی كیمیایی دژی خەڵكی مەدەنی بەكارهێنرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی دەیان ژن و منداڵ بڵاوكراوەتەوە كە بەهۆی كەوتنە ژێر كاریگەری گازەكە لە شاری ئیدلیبی سووریا لەسەر زەوی كەوتوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان 45 كەس مردوون و دەیانی دیكەش بریندار بوونە. شایەتحاڵانیش دەڵێن گازە بەكارهێنراوەكە "سارین" بووە، بەڵام تاوەكو ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە لەلایەن كێ بەكارهێنراوە.

شاری ئیدلیبی سووریا لەژێر دەستی ئۆپۆزیسیۆن دایە و سوپای سووریا بەسەرۆكایەتیی بەشار ئەسەد و بە پشتیوانی رووسیا، لە هەوڵدایە كۆنترۆڵی بكاتەوە.
Top